هێرشەكانی سعودیە بۆ سەر حوسیەكان ئەمرۆش بەردەوامە

هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی سعودیە‌و وڵاتانی عەرەبی دژی حوسیەكانی یەمەن ئەمرۆ یەكشەممە دەستی پێكردەوە.

هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی سعودیە لەكاتێكدایە كە كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی لە شەرمولشێخی میسر درێژەی هەیە.

عەبدربە مەنسور هادی، سەرۆك كۆماری یەمەن لە وتەیەكدا حوسیەكان بە بوكەڵەی دەستی ئێران ناولێبرد‌و خوازیاری بەردەوام بوونی هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی وڵاتانی عەرەبی بوو.

مەلیك سلێمان، پاشای سعودیەش لە وتەیەكدا لەكۆبوونەوەكەی لوتكەی عەرەبی راگەیاند كە هێرشی فرۆكە جەنگییەكان تا گەڕانەوەی ئاسایش بۆ یەمەن بەردوام دەبێت.

ئێران‌و شیعە حوسییەكان، دەورونەقشی تاران لە شەڕەكانی یەمەن رەتدەكەنەوە.



AM:10:20:29/03/2015