لوتكەی عەرەبی بڕیاری دروستكردنی هێزی سەربازیی هاوبەش دەركرد

وڵاتانی بەشدار لەكۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی بڕیاریان لەسەر پێكهێنانی هێزێكی سەربازیی هاوبەش دا‌و پشتیوانی خۆیان لە ئۆپەراسیۆنی "گەردەلولی بەهێز" لەیەمەن رایگەیاند.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر بنەمای رەشنوسی بڕیارنامەی كۆتایی كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی رایگەیاند كە وڵاتانی عەرەبی بەشداربووی كۆبوونەوەكە پێكهێنانی ئەو هێزە سەربازییە هاوبەشەیان بۆ پێشگرتنی لە "گەشەسەندنی هەڕەشەی ئەمنی" گەڕاندوەتەوە.
بەپێی راپۆرتەكە میكانیزم‌و پێكهاتەی ئەو هێزە سەربازییە هاوبەشە لەچەند مانگی داهاتوودا دیاری دەكرێت‌و دەوترێت بەشداری لەم هێزە هاوبەشە بۆ وڵاتانی ئەندامی یەكێتی عەرەبی دڵخوازانە دەبێت‌و پێویست ناكات هەموو وڵاتان تێیدا بەشدار بن.

لەبەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبیدا هەروەها داوا لە شیعە حوسیەكانی یەمەن كراوە تا پایتەختی ئەو وڵاتە چۆڵ بكەن‌و چەكەكانیان رادەست بكەن.

كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ یەكشەممە لە شەرمولشێخی میسر كۆتایی پێدێت.



AM:11:54:29/03/2015