گرنگترین ئەو پێودانگانەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەسەر کرا لەگەڵ ئێراندا

لە لۆزان لە سویسرا کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی لەگەڵ ئێران رێککەوتنیان لەسەر کۆمەڵێک پرەنسیب کردو وڵاتە زلهێزەکانی جیهان و لە پێشیشیانەوە سەرۆکی ئەمەریکاو  ئێران پێشوازیان لە رێککەوتنەکە کرد.

گرنگترین ئەو پێودانگانەی کە لەڕێککەوتنەکەدا هەیە، دابەزاندنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم، نابێت مادەی " ئینشتاری" لە دامەزراوەی فۆردۆ بمێنێت و ئەو دامەزراوەیە ببێتە سەنتەرێکی تەکەنەلۆژی و فیزیای، هەروەها دامەزراوەی ئاراک چیتر بلۆتۆنیۆم بەرهەمناهێنێت بۆ خۆ پڕچەککردن، هاوکات دەبێت ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکاتەوە لە ١٠ هەزارە کیلۆگرامەوە دادەبەزێت بۆ ٣٠٠ کیلۆ گرام.

بەرامبەر ئەمە ئەمەریکاو ئەوروپا سزا ئابوریەکانی هەڵدەپسێرن کە بەهۆی دۆسیەن ئەتۆمیەوە هاتۆتە سەر ئەو وڵاتە، هاوکات نەتەوەیەکگرتووەکان هەموو ئەو بڕیارانە هەڵدەپەسێرن کە پەیوەندی بە بەرنامە ئەتۆمیەکانەوە هەیە لەسەر ئێران.

دوای رێککەوتنەکە وەزیری دەرەوەی ئێران جواد زەریفی بە ئاژانسەکانی راگەیاند: رێککەوتنەکە هیچ ئاماژەیەکی تێدانییە بۆ داخستنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان و ئێمەش رێز لەبڕیاری سنوردارکردنی چالاکییەکان پیتاندن لەیەک ناوەندا دەگرنن.



AM:10:13:03/04/2015