دواكەوتنی سوڕی مانگانە كێشەی زۆرێك لەخانمانەو زۆر كات بۆ ئەم مەبەستە سەردانی پزیشك دەكەن، ئەم خاڵانەی خوارەوە بەشێكن لەهۆكاری دواكەوتنەكە.
1- دڵەڕاوكێ: دڵەڕاوكێ یەكێكە لەهۆكارەكانی دواكەوتنی سوڕی مانگانە، چونكە لەكاتی ڕاڕایی لەش بڕێكی زیاتر هۆرمۆن ئەڕژێتو بەمەش هێلكە ناتروكێتو سوڕی مانگانە رونادات.
2- نەخۆشی: توشبون بەنەخۆشی كتوپڕ، جا هەر نەخۆشییەك بێت هەندێجار ئەبێتە هۆی دواكەوتنی سوڕی مانگانە، چونكە هەندێ نەخۆشی ئەبنە هۆی گرفت بۆ سوڕەكە.
3- گۆڕانكاری لەرۆتینی ژیان: هەندێجار كاتێك گۆڕانكارییەك لەژیانی خۆت دەكەیت دەبینیت سوڕە مانگانەكەت دوادەكەوێت. بۆ نمونە كاتێك كاتی ئیشوكارت لەرۆژەوە دەكەیت بەشەو دەبینیت گۆڕانكاریی نەرێنی لەلەشت رودەدات.
4- خواردنی دەرمان: هەندێجار خواردنی دەرمان، جا بۆ هەر نەخۆشییەك بێت، دەبێتە هۆی دواكەوتنی سوڕی مانگانە، یاخود وەستانی بۆ ماوەیەك.
5- قەڵەوی: زۆرجار زیادبونی كێش یاخود بەپێچەوانەوە لاوازی جەستە، هۆكارن بۆ دواكەوتنی سوڕی مانگانە، بۆیە زۆر پێویستە ئاگاداری لەشو لارت بیت.