ئەحلام هەڕەشەی چی لە شەزا كردووە؟

ئەستێرەی بەناوبانگی عێراقی شەزا حەسون لە چاوپێكەوتنێكیدا باسی پەیوەندی خۆی خانمە گۆرانبێژی ئیماراتی ئەحلام دەكات.
ماوەیەكە پەیوەندی نێوان شەزا حەسون و ئەحلام بۆتە جێی باسی زۆرێك لە میدیاكان، بە تایبەت دوای ئەوەی ئەم دوو هونەرمەندە پەیوەندییەكی بەهێزی هاوڕێیەتی كۆی دەكردنەوە.
شەزا لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا دەڵێت "من باسی ئەوەم كرد كە دەتوانم ببمە ئەندامی لیژنەی یەكێك لە پرۆگرامەكان، بەڵام ئەحلام ئەم قسەیەی پێ هەزم نەكرا، پێی وتم گەر باسی ئەندامێتی لیژنە و نزیك بونەوە لە ئێم بی سی بكەویت قاچەكانت دەبڕمەوە".
ئەو هونەرمەندە باس لەوە دەكات كە ئەحلام لەسەرتادا زۆر بە كەسێكی دڵسۆز دەردەكەوێت لەگەڵتدا بەڵام كاتێك لە نزیكەوە دەیناسیت پێچەوانەكەیت بۆ دەردەكەوێت و شتی زۆر نەشیاوت بەرامبەر دەكات.



PM:01:21:07/04/2015