دادگای هۆڵندە بڕیاریدا قەرەبووی کەسوکاری کیمیابارانی هەڵبجە بکرێت

دادگای هۆڵندە لەلاهای یڕیاری دا سەرمایەداری هۆڵەندی فرانس ڤان ئانرت قەرەبووی ١٦ هاوڵاتی کوردستان و ئێران بکات، لەبەر ئەوەی مادەی کیمیاوی داوە بە رژێمی سەدام حسێن.

دادگای هۆڵەندا بڕیاری دا ڤرانس ئانرت هەریەک لەم ١٦ هاوڵاتییە ٢٥ هەزار یۆرۆ پێبدڕێت.

ئاژانسی ئاندۆڵ بڵاویکردەوە کە دادگا ئاشکرایکردووە ئەو سەرمایەدارە هۆڵەندیە لەساڵی ١٩٨٤ەوە تا ١٩٨٨ مادەی کیمیاوی داوە بەرژێمی سەدام و ئەویش بەکاری هێناوە لە دروستکردنی چەکی کیماویدا کە بەدرێژای چەندین ساڵ بەکاری هێناوە دژی خەڵکی کوردستان و ئێران.

ساڵی ١٩٨٨ رژێمی سەدام حسێن چەکی کیمیاوی لەدژی خەڵکی کوردستان لەچەند شوێنێکی جیا جیا بەکارهێنا کە دیارترینیان کیمیابارانی هەڵەبجە بوو کە ٥٠٠٠ قوربانی لێکەوتەوە.



PM:09:42:07/04/2015