ئەلقاعیدە 20 كیلۆ ئاڵتون وەك خەڵات دیاری دەكات

رێكخراوی ئەلقاعیدە لە دوورگەی عەرەبی، 20 كیلۆ ئاڵتون خەڵات بۆ ئەو كەسانە دیاریدەكات كە بتوانن سەرۆكی گروپی ئەنساروڵای یەمەن یان سەرۆك كۆماری پێشووی ئەو وڵاتە بكوژن.

بەپێی هەواڵێكی پێگەی "وەتەن عەرەبی"، رێكخراوی ئەلقاعیدە لە دوورگەی عەرەبی، (لقی قاعیدە لە یەمەن‌و سعودیە) لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا رایدەگەیەنێت كە بڕی 20 كیلۆ ئاڵتون بۆ ئەو كەسە دەكاتە خەڵات ئەگەر بتوانێت عەبدولمەلیك حوسی، سەرۆكری گروپی ئەنساروڵای یەمەن، یان عەلی عەبدوڵا ساڵح سەرۆك كۆماری پێشووی ئەو وڵاتە بگرێت یان بیكوژێت.



PM:03:45:09/04/2015