داعش لەفەلوجە بازاڕی فرۆشتنی كچانی ئێزیدی داناوە

بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق چەكدارانی داعش بازاڕی فرۆشتنی ژنان‌و كچانی ئێزیدی لە شاری فەلوجە لە پارێزگای ئەنبار كردوەتەوە.

وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات كە زانیاریی ئەوەیان بەدەست گەیشتوە كە چەكدارانی داعش لە فەلوجە "بازاڕی فرۆشتنی كچان‌و ژنانی ئێزیدی"یان كردوەتەوە.

كامیل ئەمین، وتەبێژی وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق ئەمرۆ شەممە ئاشكرایكرد داعش بازاڕێكی هاوشێوەی لەموسڵ بووە كە بۆ شاری رەقە لە سوریای گواستوەتەوە.

وتیشی: ئەم بازاڕە بەم زووانە لە فەلوجە كراوەتەوە‌و بە پێی زانیارییەكان ژنان‌و كچانی ئێزیدی بە سەركردەكانی گروپی تیرۆریستی داعش دەفرۆشرێن.



PM:02:32:11/04/2015