ئەمڕۆ بەکۆی ٧٧ دەنگی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان پرۆژە یاسایی ئامادەکردنی دەستوری هەرێمی کوردستان پەسەند کرا.
پاش مشتومڕێکی زۆر و راگرتنی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەبەر ناکۆکی لایەنەکان لە کۆتاییدا پرۆژەی یاسای ئامادەکردنی دەستوری هەرێمی کوردستان پەسەند کرا.
بەپێی ئەم یاسایە لیژنەیەکی ٢١ ئەندامی لە پەرلەمانتاران و نوێنەری نەتەوەکان و خەڵكی پسپۆر پێکدەهێنرێت و ئەرکی داڕشتنەوە، یان گەڵالەکردنێکی نوێی ئەو دەستورەی دەکەوێتە سەرشان.
بەپێی یاساکە له ماوهی 30 رۆژدا لهدوای پهسهندكردنی لهلایهن سهرۆكی ههرێمهوه ئەو لیژنەیە دورست دەکرێت.
دواتریش ئەم پرۆژە دەستورەی ئامادە دەکرێت لەلایەن هاوڵاتیانی کوردستانەوە لە راپرسیەکدا بەدەنگی زۆرینە پەسەند دەکرێت.
ئەمەش پاشئەوەی لەلایەن سەرۆکی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە وادەیەک بۆ رۆژی راپرسی دادەنرێت.