سووپای عێراق کۆنترۆڵی زۆربه‌ی ناوچه ستراتیژییه‌کانی پاڵاوگه‌ی بێجی کرده‌ووه، له رومادیش کۆمه‌ڵگای فه‌رمانگه‌کانی ئازادکرد، به‌ڵام به‌رپرسه سونه‌کان له‌شداری حه‌شدی شیعه ده‌ترسن.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی عێراق له‌زاری به‌رپرسی ئۆپراسیۆنه‌کانی سه‌لاحه‌دین، فه‌ریق روکن عه‌بدولوه‌هاب ساعدیه‌وه رایگه‌یاند : یه‌که سه‌ربازییه‌کانی سووپای عێراق چوونه ناو پاڵاوگه‌ی بێجیه‌وه‌و به‌ته‌واوی ئازادیان کرد.
ئه‌مه له‌کاتێکدا دێت که ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که چه‌کدارانی داعش چه‌ندین به‌شی ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌یان کۆنترۆڵکردووه.
له‌لایه‌کی تره‌وه سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کان له پارێزگای ئه‌نبار بڵاویان کرده‌وه ئه‌مڕۆ هێزه عێراقییه‌کان ناوچه‌کانی چوارده‌وری فه‌رمانگه حکومییه‌کانیان له‌ناو سه‌نته‌ری شاری روومادی پاککردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی هێزێکی زۆری سه‌ربازی به هێزی ئاڵتونی سووپای عێڕاقه‌وه له‌به‌غداوه نێردرا بۆ ئه‌و شاره.
به‌رپرسانی پارێزگای ئه‌نبار مه‌ترسی خۆیان له‌وه ناشارنه‌وه که به‌شداری پێکردنی حه‌شدی شیعه مه‌ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کانی تکریت لیده‌کرێت.
هاوکات فرۆ‌که‌کانی هاوپه‌یمانان ده‌ورێکی گه‌وره‌یان له هه‌ر دوو پرۆسه‌ی رزگارکردنی بێجی و روومادیدا بینی.