1600 دۆنم زەوی بۆ پارێزگارە بەعسییەكەی سلێمانی دەگەڕێنرێتەوە

بەبڕیاری دادگای تەمیزی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 1600 دۆنم زەوی كشتوكاڵی لە ناوچەی تاسڵوجەی سلێمانی دەگەڕێنرێتەوە بۆ شێخ جەعفەر عەبدولكەریم بەرزنجی پارێزگاری سلێمانی لەسەردەمی رژیمی بەعس.

بەپێی بڕیارەكەی دادگای تەمیز، رووبەرێكی فراوانی زەوی بۆ شێخ جەعفەر ‌و براكانی دەگەڕێتەوە كە پێنج گوندی ناوچەكە لەخۆدەگرن: (تەپەڕەش، كانی جنەی سەروو ‌و خواروو، كەنەكەوە ‌و ئیسكان). بەڵام ئەو زەویانە ئێستا بە دەست 200 جوتیارەوەن كە بە گرێبەست لە وەزارەتی كشتوكاڵیان وەرگرتووە.

بەپێی سایتی رووداوە كە بەڵگەنامەكانی بڵاوكردوەتەوە جوتیاران ‌و ئەنجوومەنی ئەو گوندانەی زەوییەكانیان دراونەتەوە بەشێخ جەعفەر، بێئاگایی خۆیان لەو بڕیارەی دادگا دەربڕی ‌و جەختیشیان كردەوە كە ئامادەنین بەهیچ شێوەیەك شوێنەكانیان چۆڵ بكەن.



AM:11:39:20/04/2015