ئۆباما هۆشداری دەداتە ئێران

باراك ئۆباما سەرۆك كۆماری ئەمەریكا سەبارەت بەو چەكانەی رەوانەی یەمەنی دەكەن، هۆشداری دەداتە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران.

ئۆباما لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی (MSNBC) وتی : ئەمەریكا لە پەیامێكی راستەوخۆدا هۆشداری داوتە ئێران كە چەك بۆ یەمەن نەنێرێت، چونكە ئەمە ئاسایشی كەشتییەكانی ناوچەكە دەخاتە مەترسییەوە.

باراك ئۆباما بە ئاماژە بە هاتنی كەشتییە جەنگیییەكانی ئێران لە ئاوەكانی نزیك یەمەن وتی: یەكێك لە هۆكارەكانی هاتنی كەشتییە جەنگییەكانی ئەمەریكا لە ئاوە نێودەوڵەتییەكان‌و كەنداو، پاراستنی ئازادیی هاتوچۆی كەشتییەكان لەو ناوچەیە.

هەفتەی رابردوو فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران رایگەیاند كە چەندین كەشتی جەنگی ئەو وڵاتە بۆ "رووبەڕوبونەوە لەگەڵ دزی دەریایی‌و تیرۆریزمی دەریایی" رەوانەی ئاوەكانی كەنداوی عەدەن كراوە.



PM:12:28:22/04/2015