بەهۆی بۆردومانەكانی سعودیەوە 115 منداڵ لەیەمەن كوژراون

سندوقی منداڵانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان، یونیسێف، ئەمرۆ رایگەیاند لەكاتی هێرشی هێزەكانی ئیئتیلاف بە سەركردایەتی سعودیە بۆ سەر یەمەن 115 منداڵ كوژراون‌و 172 كەسیش كەم ئەندام بوون.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، وتەبێژی یونیسێف رایگەیاند هاوكات زیاتر لە 140 منداڵ لەلایەن گروپی توندڕەوی حوسییەكانەوە بۆ شەڕ بەكارهاتوون‌و چەكدار كراون.

ئەمەش لەكاتێكدایە رێكخراوی تەندروستی جیهانی دوێنێ رایگەیاند كە ئاماری كوژراوەكانی شەڕی یەمەن هەزار كەسی تێپەڕاندوە.



PM:06:12:24/04/2015