عەبادی وسەدرو جەعفەری دژی پرۆژەی چەکدارکردنی کوردن

سەرۆک وەزیران عەبادی و، سەرکردەی تەیاری سەدری موقتەدا سەدر و وەزیری دەرەوە، ئیبراهیم جەعفەری دژی چەکدارکردنی کورد و سونەن بە راستەوخۆ لەلایەن ئەمەریکاوە.

پرۆژە یاسایەکی کۆنگریس کە ئەمڕۆ لیژنەی کاروباری دەرەوە بڕیاری لەسەر دەدات، بەپێی ئەو بڕیارە لە دەرەوەی دەسەڵاتی بەغدا ئەمەریکا بەبڕی ٧١٥ ملیۆن دۆلار کۆمەکی سەربازی هێزی پێشمەرگەو سونەکان دەکات، لەچەند لێدوانێکی جیاوازدا هەریک لەسەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادی و سەرکردەی تەیاری سەدر موقتەداو وەزیری دەرەوە ئیبراهیم جەعفەری بەتوندی دژی ئەم پرۆژە بڕیارە وەستانەوە.

مەقتەدا سەدر ئەم پرۆژە بڕیارەی بە ئاشوب و شەڕی گەورە ناوبرد، عەبادی زۆر بەتوندی دژی وەستایەوە، جەعفەریش دەڵی کاریگەری خراپ دەکاتەوە سەر پەیوەندیەکانی ئەمەریکا و عێراق.

کۆنگرسی ئەمەریکا پرۆژە بڕیارێکی ئامادەکردووە کە دەسەڵات دەدات بە ئیدارەی ئۆباما لەدەرەوەی دەسەڵاتی بەغدا کۆمەکی سەربازی پێشمەرگەو هێزە سونییەکانی عێراق بکەن، ئەمەش لەلایەن هێزو سەرکردە شیعەکانەوە بەتوندی بەرپەرچ دەدرێتەوە. 



PM:10:34:29/04/2015