له‌سلێمانی دژی دادوەرە مانگرەکان گردبوونەوەیە ئه‌نجام درا

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ لەبەردەم دادگای سلێمانی وەک هەڵوێست پێشاندانێک دژی دەوام راگرتنی دادوەرەکانی کوردستان گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت.

شۆڕش ئەمین چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی لە لێدوانێکیدا بۆ سپی میدیا رایگەیاند : ئەمڕۆ رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و رۆشنبیران لەبەردەم دادگای سلێمانیدا کۆدەبنەوە وەک ناڕەزایی پێشاندانێک بەرامبەر هەڵوێستی دادوەرانی کوردستان و لەنێویشیاندا دادوەرانی گەرمیان کە مانیان گرت لەکارکردن و کاری هاوڵاتانیان پەکخست لە دادگاکاندا.

ئەمین ئەوەشی رایگەیاند: لەوە دەچێت کە داوەرەکان هەست بەو راستیە نەکەن کە رای گشتی خەڵکی کوردستان بەهیچ جۆرێک لەگەڵ ئەو مانگرتنەی دادوەرەکاندا نییە و ئەم چالاکییەی ئێمەش بەشێکە لەو ناڕەزامەندی پێشان دانە.   



AM:09:49:30/04/2015