فدراسیۆنی ڕێكخراوەكان پەیامێك ئاراستەی ئەنجومەن دادوەریی دەكەن

لەگردبونەوەیەكیاندا لەبەردەم دادگای سلێمانی فدراسیۆنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی پەیامێكیان ئاراستەی ئەنجومەنی دادوەریی كرد.

 لەو پەیامەدا كە وێنەیەكی دراوە بە سپی میدیا ئاماژە بەوەدەكات "ئێمە وەك ڕێكخراوەكان زۆر نیگەرانین لە خەمساردی جیاكاریتان لەكاتی جێبەجێ‌ كردنی یاسادا لەنێوان كەسانی دەسەڵاتدار و بێدەسەلاتدا تەنانەت دۆخی دادوەری گەشتۆتە ئەو ئاستەی هەندێك لە دادوەری عەدالەتخوازەكان بە هەڵوێستەكان ناچار بكرێن دەست لەكار بكێشنەوە لە نمونەی حاكم فەرهاد حاتەم و حاكم هاوژین حامید".

یاداشتەكە ئاماژە بەوەشدەكات "ئەگەر بەردەوامبن لەسەر ئەو هەڵوێستانە ئەوا بەدڵنیایەوە ئەم وێنە نەخوازراوە لە پیادەكردنی دەسەڵاتەكان بۆدروستكردنی ڕای گشتی ناوخۆ وەگەر دەخەین و هەوڵی جدیش دەدەین بۆئەوەی زۆربەی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی بواری مافی مرۆڤ و دیموكراسی لەو پێشێلكاریە ئاگاداربكەینەوە".



PM:03:43:30/04/2015