یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی ناسراو بە{ یۆفا} هەستا بەدیاریکردنی داوەری ئیتاڵی{ نیکۆلا ڕیتزۆری} بۆ بەڕێوەبردنی یاری پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای ڕۆژی چوارشەممەی نێوان بەرشەلۆنە و بایرن میونخ.
ڕیتزۆرۆ "لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ سێ یاری بە ڕێوەبردووە کە ئەوانیش بەرشەلۆنە و پاریسانجێرمان بوو کە ٣-٢ بە سوودی بەرشەلۆنە کۆتایی هات و ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ بوو کە ٣-٠ بەسوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتای هات و سێیەم یاریش یاری نێوان ئاتلەتیکۆ مەدرید و بایرلیڤەرکوزن بوو کە ١-٠ بەسوودی ئاتلەتیکۆ کۆتایی هات.
ئەم داوەرە یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٤ ی نێوان ئەڵمانیا و ئەرجەنتینی بە رێوەبرد کە تێیدا ئەڵمانیا بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستی بە ئەرجەنتین هێنا.
ئا/ شاهۆ فایق