ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر یادی پێج ساڵه‌ی تیرۆکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان کرایه‌وه‌و که‌سوکاری رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیران دوای دۆزینه‌وه‌ی بکه‌رانی راسته‌قینه‌ی تاوانه‌که ده‌که‌ن و په‌رله‌مانتارێکیش ده‌ڵێت لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه بۆ پرسی تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووسان پێکده‌هێنین.
په‌یامنێری سپی میدیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد ئه‌مڕۆ 5/5 له شوێنی رفاندنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان مه‌راسیمێکی تایبه‌ت به‌به‌شداری که‌سوکاری سه‌رده‌شت و رۆژنامه‌نووسان و خوێندکاران و ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار سازکرا.
سه‌ره‌تا ئامه‌ده‌بووان گوڵبارانی شوێنی رفاندنهکهیان کرد‌و دواتر چه‌ند وتارێک خوێندرانه‌وه، له‌نێویاندا وتاری سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی کوردستان سۆران عومه‌ر خوێندرایه‌وه‌و ناوبراو وتی: لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه بۆ تیرۆرکردنی سهرجهمن رۆژنامه‌نووسان دروست ده‌که‌ین.
هه‌روه‌ها وتاری رێکخراوی زار له‌لایه‌ن به‌هزاد موحسیهوه خوێندرایه‌وه، پاشان باوکی شه‌هید سورکێو شه‌هیدی خۆپیشاندانه‌کانی 17 ی شوباتی سلێمانی وتارێکی خوێنده‌وه.
دواتر وتاری بنه‌ماڵه‌ی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان له‌لایه‌ن به‌شدار برای رۆژنامه‌نووسی شه‌هیده‌وه خوێندرایه‌وه.
به‌یانی 3/5 رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان له‌به‌رده‌م كۆلێژه‌كه‌ی خۆی له‌هه‌ولێر رفێندرا، پاش دوو رۆژ لهڕفاندنهكهیو له‌رۆژی 5/5 ته‌رمه‌كه‌ی به‌کوژراوی، له‌شاری موسڵ دۆزرایه‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌زگا ئه‌منییه‌کان کوشتنی سه‌رده‌شتیان خسته پاڵ گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کانه‌وه، به‌ڵام تا رای گشتی خه‌ڵکی کوردستان بڕوای به‌م لێکۆلێنه‌وه‌یه نه‌کردو په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان راده‌کێشرێت.