"ئەم جۆرە شوتییە ئێرانیە نەخۆشی پێوەیە، وریا بن"
سەرۆكی لیژنەی هاوبەشی قایمقامیەتی سلێمانی هاوڵاتیان لەجۆرە شوتییەكی
ئێرانی ئاگادار دەكاتەوە كە جۆرە كرمێكی هەیەو خواردنی زیان بە تەندروستی
دەگەیەنێت.
لەمبارەیەوە سۆران عه‌بدولغه‌فور، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی، به خه‌ندانی رایگه‌یاند: "پاشئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانییه‌وه ئاگاداركراینه‌وه له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره نه‌خۆشیه‌ك له شوتی ئێرانی دا، كه جۆره كرمێك شوتییه‌كه كون ده‌كات و تێیدا گه‌را داده‌نێت، ده‌ركه‌وت خواردنی ئه‌و جۆره شوتیه زیانێكی زۆر به‌ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت".
وتیشی: "ئێمه له رێگه‌ی لیژنه‌كانمانه‌وه به‌رده‌وام به‌دواداچوون و چاودێری عه‌لوه و بازاڕه‌كان ده‌كه‌ین و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگری ده‌كه‌ین له ساغكردنه‌وه و فرۆشتنی ئه‌و جۆره شوتییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "لیژنه‌كانمان له ماوه‌ی سێ رۆژدا ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر نزیكه‌ی 20 ته‌ن شوتی توشبوو به‌و نه‌خۆشییه".
ئەمەش لەكاتێكدای رۆژی رابردوو ژمارەیەك هاوڵاتی لە هەولێر بەهۆی خواردنی شوتی ئێرانییەوە رەوانەی نەخۆشخانە كران.
لەهەفتەی رابردووش‌دا لە وڵاتانی عەرەبی شوتی ئێرانی لە بازاڕەكان كۆكرایەوە بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك هاوڵاتی نەخۆش خستبوو.
PM:05:16:12/05/2015