كەمئەندامان بەرامبەر بە حكومەت خۆیان رێكدەخەنەوە

ئەمرۆ لەشاری سلیمانی یەكیتی كەمئەندامان دووهەمین كۆنگرەی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا بریاردەدەن خۆیان ریكبخەنەوە بۆ وەرگرتنی هەڵوێست بەرامبەر بە حكومەت.

سامان حسێن سكرتێری یەكێتی كەمئەندامان لە لێدوانیكدا  وتی "ئیمە دووەم كۆنگرەی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان دەبەستین كە ماوەی چوارسالە ماوەمان تەواوبووە".

وتیشی "لەگەڵ ئەوەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە هەموو بودجەمان بڕاوە، بەڵام ئێمە پێشمەرگە ئاسا خەبات دەكەین بۆ داكوكیكردن لە مافەكانمان‌و ئەمە تەحەدایەكە بو ئەم زروفە كە كۆنگرەی خۆمان دەبەستین"

سامان ئاماژەی بەوەشدا" لەم كۆنگرەیەدا دەستەیەكی تازە هەڵدەبژیردریت و پەیڕەو دەستكاری دەكریت و پلانیكی ستراتیژی دیاریدەكریت بۆ ماوەی چوارساڵ كە چۆن بەرنگاری هەڵوێستەكانی حكومەت بینەوە لە جێبەجێنەكردنی داواو مافەكانی كەمئەندامان".

لەكۆنگرەی بەكێتی كەمئەنداماندا ١٢٠ ئەندام بەشدارن هەركەسیكیان ئازادن لەوەی خۆی هەڵدەبژێریت و بۆماوەی یەك روژ بەردەوام دەبێت.



PM:02:02:13/05/2015