لە رومادی سووپای عێراق هێڵی بەرگری دادەنێت، داعش پێشرەوی دەکات

فەرماندەی پۆلیسی ئەنبار رایگەیاند: هێزە هاوبەشەکان لە سووپاو پۆلیس و هۆزەکان و چەندین هێزی تر هێلی بەرگری لە رۆژهەڵاتی رومادی دروستدەکەن بۆ بەرگرتن لە پێشڕەوی داعش.

فەرماندەی پۆلیسی ئەنبار لیوا کازم فەهداوی بە ئاژانسەکانی راگەیاند: ئەو هێڵە بەرگریە لەنێوان ( حسیبەو جویبە ) لە رۆژهەڵاتی رومادی دانراوە بەمەبەستی بەرگەتن لە پێشرەویکردنی زیاتری داعش.

ماڵپەڕی شەفەق نیوز بڵاویکردەوە، سەرباری دانانی هێلی برگری، بەڵام داعش ئەمڕۆ هێرشیێکی قورسی لە ناوچەی جویبە  ئەنجام داوەو شەڕێكی قورس لەو دەڤەرە دەگوزەرێت.

رۆژی ٥/١٧ چەکدارانی داعش دوای سێ رۆژ لە هێرشکردن کۆنترۆڵی شاری رومادیان کرد.



AM:11:26:19/05/2015