برازایەكی سەدام كوژرا

حیزبی هەڵوەشاوەی بەعس لەعێراق رایگەیاند كە برازایەكی سەدام حسێن، لەشەڕ‌و پێكدادانێك لە بێجی لەباكوری تكریت كوژراوە.

بەپێی هەواڵێكی سۆمریە نیوز، حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە لە بەیاننامەیەكدا راگەیاند كە "ئیبراهیم سەبعاوی" كوڕی بچوكی سەبعاوی ئیبراهیم حەسەن، زڕ برای سەدام حسێن دیكتاتۆری پێشووی عێراق كوژراوە.

بەپێی بەیاننامەكە ئیبراهیم تەمەنی 32 ساڵ بووە‌و لەشەڕەكانی ئەم دواییەی شاری بێجی لە باكوری تكریت كوژراوە.

ئیبراهیم سەبعاوی یەكێك لەسەركردەكانی بەعس‌و بەرپرسی هێرشەكانی بەعس بۆ سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین بووە.



PM:02:12:20/05/2015