فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران قاسمی سلێمانی ده‌ڵێت: بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د که فڕۆ‌که‌کانی ئه‌مه‌ریکای لێده‌نیشێته‌وه چه‌ند كیلۆمه‌ترێک دووره له شاری ڕومادیه‌وه چۆن ڕێگایان دا ئه‌و شاره بگیرێت".
قاسمی سلێمانی ئه‌وه وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر جدی نه‌بوونی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکا دژی داعش ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئه‌وه هاوپه‌یمانێتییه‌کی درۆینه‌یه‌و ده‌یه‌وێت رای گشتی جیهان چه‌واشه بکات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی داعش چۆن داهاتی خۆی دابینده‌کات، سلێمانی ده‌ڵێت: ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركوك‌و سوریا‌و به‌ته‌نکه‌ر سوته‌مه‌نی ده‌گوازنه‌وه‌و، له‌وێوه داهاتی ڕۆژانه‌ی خۆیان ده‌ستده‌خه‌ن.