"پێشمەرگەیەك بە نارنجۆك‌ هێرشی كردەسەر پاركی كەسنەزان لەهەولێر"

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ پێشمەرگەیەك بە نارنجۆك‌و كڵاشینكۆف هێرشی كردەسەر پاركی كەسنەزان كە بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو و هێرشبەرەكەش رایكرد.

بەپێی هەواڵێكی رووداوە  نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 26/5/2015 کەسێک، کە دەگوترێ پێشمەرگەیە، بە نارنجۆک و کڵاشینکۆف هێرشدەکاتە سەر پارکی کەسنەزان و لە ئەنجامدا خاوەنی چێشتخانەی پارکەکە بە گوللە برینداردەکات و دواتر رادەکات و تاوەکو ئێستاش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرنەکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو ، تەقەکەرەکە لەگەڵ کەسێک لەنێو پارکەکە کێشەی هەبووە، لەکاتی گەیشتنی ئەودا کەسەکە لەوێ نەبووە و ئەویش دەستدەکات بە دەستڕێژی گوللەو هەڵدانی نارنجۆک، کە دەبێتە هۆی شکاندنی شوشەی چێشتخانەو ئۆتۆمبێلەکانی کارمەندانی پارکەکە.
تا ئێستا پۆلیسی هەولێر هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە نەداوە.




PM:04:08:26/05/2015