توێکڵی ئەم میوەیە توانای سێكسی بەهێز دەكات و دژی شێرپەنجەیە

پسپۆڕانی خۆراكی توێژینەوەیەكی نوێیان لەسەر سودەكانی توێكڵی شوتی ئەنجامداوە و چەندین سودیان بۆ لەش ئاشكرا كردووە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی تەندروستی ئەمریكی توێكڵی شوتی دەبێتە هۆی بەهێزكردنی توانای سێكسی و وەك ڤیاگرایەكی سروشتی وایە، ئەمە جگە لەوەی ئەگەری توشبوون بە چەندین كێشەی تەندروستی كەمدەكاتەوە.
پسپۆڕەكان بۆیان دەركەوتووە توێكڵی شوتی دەبێتە هۆی پارێزگاری كردن لە تەندروستی دڵ و بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش، هەورەها توانای ئەو كەسانە زیاتر دەكات كەڕاهێنانە وەرزشییەكان ئەنجام دەدەن، ئەمە جگە لەوەی هۆكارێكە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش.



PM:01:55:27/05/2015