ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا رافایل بینیتێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی چوونی لە یانەی ناپۆلی ڕاگەیاند.
بینیتێز ڕایگەیاند من بۆندی دوو ساڵم لەگەڵ یانەی ناپۆلی هەبوو ئەمساڵ بۆندەکەم کۆتایی دێت و منیش ناپلی جێدەهێڵم و هیوای سەرکەوتن بۆ ناپۆلی لە داهاتوودا دەخوازم.
لە ئێستادا یانەی ناپۆلی تەنها یاریەکی چارەنوسسازی لەگەڵ یانەی لازیۆ لەخولی ئیتاڵیا ماوە.
بەمەش بینیتز بەتەواوی بوەتە ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید و تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە لە لایەن یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە.
ئا/ شاهۆ فایق