کۆنفرانسێک له‌سه‌ر ئێران‌و کورد له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سازده‌کرێت
بڕیاروایە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو كۆنفرانسێك لەژێر ناوی " قه‌یرانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێران و کورده‌کان " لە بینای پەرلەمانی ئەوروپا سازبكرێت.
رۆژی چوارشه‌ممه ٤ی حوزه‌یران کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (KNK) به هاوکاریی هه‌ریه‌ک له (گروپی دۆستایه‌تی کورد له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، گروپی ئه‌وروپا بۆ ئاشتی و دیموکراتیه‌تی راسته‌وخۆ، هه‌روه‌ها گروپی کۆنفیدراڵی یه‌کێتی چه‌پ و سه‌وزه‌کانی ئه‌وروپا) کۆنفرانسێک له ژێر ناونیشانی (قه‌یرانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێران و کورده‌کان) له نێو بینای په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ساز ده‌کات.
هیوا ناسیح ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان نوێنه‌ری رێکخراوی چاودێری کوردۆساید - چاک، که یه‌کێکه له‌وانه‌ی داوه‌تی کۆنفرانسه‌که کراوه، له لێدوانێکیدا رایگه‌یاند: بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌م کۆنفرانسه ساز بکرێت له سه‌عات ٩ی به‌یانی تا ١ی پاشنیوه‌رۆ ده‌خایه‌نێت، ناونراوه کۆنفرانسی یه‌که‌می نێوده‌وڵه‌تی ئێران و کورد، وه له ژێر ناونیشانی ( قه‌ێرانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێران و کێشه‌ی کورد)دایه، تێیدا کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی نوسه‌ر و سیاسیی کورد و بیانی وتار و لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن، له‌و بابه‌تانه‌ش (کۆماری ئیسلامی ئێران ستراتیژیه‌تی سیاسی و سه‌ربازیی داعش، ئۆپۆزسیۆنی ئێستای ئێران و جوڵانه‌وه‌کانیان، کێشه‌ی کورد و ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری...هتد، دواتریش راگه‌یاندنی کۆتایی و راسپارده‌کان ده‌خوێنرێته‌وه).
PM:04:32:01/06/2015