فۆتۆ..لەبەردەم هۆزەکانی فەلوجەدا داعش سەربازێکی کوردیان شەهید کرد

هۆزەکانی شاری فەلوجە پشتگیری خۆیان بۆ داعش دووپات دەکەنەوە، لەبەردەم ئەوانیشدا داعش سەربازێکی کورد بەدەسترێژ شەهید دەکەن.

سەربازێکی کوردی ناو سووپای عێراق کە لەشەری پارێزگای ئەنبار لەلایەن داعشەوە ٥/٢٦ بەدیل گیرا، لەبەردەم سەرۆک هۆزەکانی شاری فەلوجەدا بەدەستڕێژ لەلایەن ئەو رێکخراوەوە شەهید کرا.

سەربازە کوردەکە ناوی سه‌میر موراد ئه‌حمه‌دە، لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٨ ەو خاوەنی سێ مناڵە، خەڵکی خانەقینەو باری ئابوری خراپبووە بەناچاری چۆتە ریزی سووپای عێراقەوە.


PM:12:55:05/06/2015