لەلایەن باڵوێزی ئاشتی جیهانی ئیتالیا، ئەمرۆ خەڵاتی ئاشتی جیهانی بەخشرایە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە).
به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته به ده‌میرتاش له‌كاتێكدایه، له‌ئێستادا له‌توركیا‌و باكوری كوردستان بانگه‌شه‌یه‌كی گه‌رم له‌نێوان پارته‌كاندا هه‌یه‌و زۆرێك له‌چاودێرانیش بۆچونیانوایه له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی توركیادا كه بڕیاره ڕۆژی (7)ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت، پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په ده‌توانێت به‌ربه‌ستی له (10%) تێپه‌ڕێنێت‌و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.