پەرلەمانی کوردستان مەحکومی دەکات

پەرلەمانی کوردستان بەتوندی ئەو دوو تەقینەوەیەی دوێنێ ٦-٥ لەهەڵمەتی هەڵبژاردنی هەدەپە ئەنجامدرا مەحکوم دەکات.

لە بەیانێکدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە کاتێکدا گەلانی تورکیا سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن و خۆئامادەکردنن بۆ ئەوەی نوێنەرانی خۆیان بۆ پەرلەمان هەڵبژێرن، "بەداخەوە ئێوارەی ٥ حوزەیران لە لایەن دەستێکی تێکدەر و دژ بە پرۆسەی ئاشتی کەمپینی هەڵبژارندەکانی پارتی دیموکراتی گەلان HDP) )ی لەشاری ئامەد کردە ئامانج و بە هۆیەوە ٤ هاوڵاتی  شەهید بوون و دەیان هاوڵاتیش بریندار بوون".

پەرلەمانی کوردستان لە بەیانەکەیاندا هاتووە: ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان، بە توندی ئەو تاوانە ئیدانە دەکەین و بە هەڕەشەیەکی مەترسیداری دەزانین بۆ سەر پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی گەلانی تورکیا لە کەش و هەوایەکی دیموکراسی و دادپەروەریدا.
 
پەرلەمانی کوردستان داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆماری تورکیا دەکەین ئەنجامدەرانی ئەو کارە تێکدەرانە بدۆزێتەوە، بۆ ئەوەی دڵنیایی و متمانە بگەڕێتەوە بۆ هەمو پێکهاتە جیاجیاکی تورکیا.



PM:09:41:06/06/2015