لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کەهەریەک لە دەمیرتاش و هاوسەرۆکی هەدەپە فیگەن دوای ئەنجامە بەراییەکان بڵاویان کردەوە، دەمیرتاش وتی " سیستمی سه‌رۆكایه‌تی و دیكتاتۆری كۆتایی پێهات".
گرنگترین تەوەرەکانی دەمیرتاش لەو کۆنگرەیەدا وتی:
- له هه‌لومه‌رجێكی نا دیموكراسی و نا یه‌كسانیدا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنمان به‌ڕێوه‌برد. ئێمه رووبه‌ڕووی ته‌واوی پیلانه‌كانی ئاكپارتی و ده‌سه‌ڵات بووینه‌وه و سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ست هێنا، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌مان گه‌وره‌یه و مایه‌ی شانازییه. پیرۆزبایی له ته‌واوی توركیا ده‌كه‌م.
- له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا لایه‌نگرانی دیموكراتی، ئاشتی و سه‌قامگیری و فره ره‌نگی بردیانه‌وه و لایه‌نگرانی تاكڕه‌ویی و دیكتاتۆریی و یه‌كڕه‌نگی دۆڕاندیان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌م وڵاته‌دا به ئاشتیی بژین بردیانه‌وه، جوتیار و كرێكار و پیشه‌وه‌ران بردیانه‌وه. له هه‌مووی گرنگتر، ئه‌مه سه‌ركه‌وتنی هاوبه‌شی ژنان بوو.
- به‌ڵێنه‌كان ده‌به‌ینه سه‌ر پابه‌ندین به به‌ڵێنه‌كانمانه‌وه. هه‌ده‌په توركیایه، توركیا هه‌ده‌په‌یه.
- ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن پیشانمان ده‌دا، كه ئاكه‌په باجی ئه‌و لێدوانانه‌ی ده‌دا، كه ده‌یوت دانوستان له‌گه‌ڵ كورد كۆتایی پێهات و چیتر قۆناغی چاره‌سه‌ر بوونی نییه.
- له‌م خوله‌كه‌وه قسه‌كردن له‌سه‌ر سیستمی سه‌رۆكایه‌تی و دیكتاتۆری كۆتایی پێهات.
- ئۆجه‌لان كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، كه گه‌لانی توركیا پێكه‌وه بژین، بنه‌مای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه و ئاشتی له توركیا له ئیمراڵییه‌وه بنیاتنراوه. ئۆجه‌لان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گێڕانی رۆڵه‌كه‌ی له به‌رده‌وامیدان به ئاشتی.