سەرۆكی یەمەن: دەستێوەردانی ئێران لەیەمەن لە قاعیدە مەترسیدارترە

‌عەبدربە مەنسور هادی
عەبدربە مەنسور هادی، سەرۆك كۆماری یەمەن ئەمرۆ لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا داوای لە ئێران كرد دەستوەردانەكانی لەوڵاتەكەی كۆتایی پێبهێنێت.

مەنسور هادی لە دیمانەیەك لەگەڵ كەناڵی عەرەبییە وتی: دەستوەردانەكانی ئێران لەیەمەن‌و هاندانی گروپی حوسییەكان بۆ درێژەدان بە شەڕ‌و خوێنڕشتن زۆر لە تۆڕی تیرۆریستی قاعیدە مەترسیدارترە.

سەرۆكی یەمەن وتی: سیاسەتی ئێران لەیەمەن زۆر وێرانكەرە‌و دژی دامەزراوەی حكومەتە لەو وڵاتە، بەو مانایە رۆڵی تاران لە تۆڕی تیرۆریستی قاعیدە ترسناكتر‌و مەترسیدارترە.



PM:02:51:08/06/2015