هێرشکردنە سەر رومادی وەستا

هێرشی حەشدی شەعبی و سووپای عێراق بۆ سەر شاری رومادی و رزگارکردنی بۆ ماوەیەکی کاتی راگیرا.

فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی هادی ئەلعامری رۆژی ٦/١٠ رایگەیاند" هێزەکانیان تەنها ٢٠ کم دوورن لە سەنتەری شاری رومادیەوە" دەشڵێت" ئۆپراسیۆنەکانمان راگرتووە تا خەڵکە مەدەنییەکە ناو شارەکە چۆڵ بکەن".

عامری لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پاشئەوەی توانیویانە ( نازم تەقسیم) ی نزیک شاری رومادی رزگار بکەن، تەنها ٢٠ کم ماوە شارەکە کۆنترۆڵبکەنەوە.

عامری دەڵێت" سەرۆک وەزیران عەبادی بەمنزیکانە بانگەوازێک بڵاودەکاتەوە و داوا لەخەڵک دەکات کەپێش دەستپێکردنی هێرشەکە، شارەکە چۆڵ بکەن".
 






AM:09:39:11/06/2015