دەمیرتاش: هاوپەیمانی لەگەڵ ئاكەپە ناكەین

هاوسەرۆكی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند كە پارتەكەی ئامادەیە هەر جۆرە هاوپەیمانییەك بكات بۆ پێكهێنانی حكومەت، بێجگە لەگەڵ ئاكەپە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش وتی: پارتی دیموكراتی گەڵان (هەدەپە) ئامادەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی توركیا هەرجۆرە هاوپەیمانییەك بكات، بەڵام لەگەڵ پارتی داد‌و گەشە پێدان (ئاكەپە) ئامادە نیە هیچ هاوپەیمانییەك بكات.

دەمیرتاش وتی: رەجەب تەیب ئەرۆدغانی سەرۆكی توركیا دەبێت دەسەڵاتەكانی لە چوارچێوەی دەستوری ئەو وڵاتە بێت.

دەمیرتاش هەروەها وتی: عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی بەندكراوی پەكەكە ئامادەیە داوای چەك داماڵینی پەكەكە بكات. هاوسەرۆكی هەدەپە جەختی لەوەش كردەوە كە پرۆسەی ئاشتی نێوان توركیا‌و كورد دەبێت خێرا بكرێتەوە.



PM:05:26:11/06/2015