بنچینه ‌سه‌ره‌کیه‌کانی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ریی له‌ووڵاتی فیدرالی ئه‌ڵمانیا

 بنچینهسهرهکیهکانی کاری ڕۆژنامهگهریی لهووڵاتی فیدرالی ئهڵمانیا

لهئهڵمانیهوه : قوباد ڕهسوڵ

بنچینه سهرهکیهکانی کاری ڕۆژنامهگهریی لهلایهن دهستهی ڕاوێژکاری ڕۆژنامه‌‌گهریی ئهڵمانی‌‌و بههاوکاریی ڕێکخراوه ڕۆژنامهگهریهکان دانراوهو بڕیاری لهسهردراوه. ههمیشه نوێدهکرێتهوهو بهئامۆژگاریی تازهتر تهواوتر دهکرێت. ئهمهی خوارهوه دهقهکهی ساڵی ١٩٩٧ ه .


(( ئهو سهربهستی ڕۆژنامهگهریهی که لهیاسای بناغهیی دهوڵهتی فیدراڵی ئهڵمانیادا دهستهبهر کراوه، ئازادیو بێلایهنی زانیاریو ئازادی دهربڕینی بیروڕاو ڕهخنهگرتن ده‌‌گرێتهوه. خاوهن دهزگا چاپهمهنیهکانو خاوهن ڕۆژنامهکانو جۆرنالیستهکان پێویسته لهسهریان لهکارهکهی خۆیاندا ههست بهلێپرسراوێتی بکهن لهبهرامبهر بیروڕایگشتیداو ههست بهئهرکی سهرشانی خۆیان بکهنبۆ ناووبانگی ڕۆژنامهگهریی. ئهوانه پێویسته لهسهریان ئهرکه ڕۆژنامهگهریهکهی خۆیان بهوپهڕی ویژدانهوه. بێ کاریگهریی بهرژهوهندی تایبهتیو هیچ فشارو پاڵنهرێکی دهرهکی جێبهجێبکهن، بنچینه سهرهکیه ڕۆژنامهگهریهکان ئێتیکی کاری ڕۆژنامهگهریی دهستنیشان دهکهن، ئهو ئهرکه دهگرنهخۆیان که لهچوارچێوهی دهستورو یاسادهستوریهکاندا ناووناوبانگی ڕۆژنامهگهریی بپارێزنو پشتگیریی لهسهربهستی ڕۆژنامهگهریی بکهن، ئێتیکی کاری ڕۆژنامهگهریی ئهو مافهدهدات بهههمووکهسێک که شکات لهرۆژنامهگهریی بکات، شکاتهکان ئهوکاته بناغهدار دهبن ئهگهربێتو ئێتیکی کارهکه بشکێنرێت،

١؛  ڕێزگرتن لهحهقیقهتو پاراستنی کهرامهتی مرۆڤو زانیاریدانی ڕاستگۆیانه بهبیروڕایگشتی. بریتین له گرنگترین بناغهسهرهکیهکانی ڕۆژنامهگهریی،

٢؛  بۆبڵاوکردنهوهی ههندێک ههواڵو دهنگوباسو زانیاریی بهنوسینو وێنه. پێویسته بهپێی ههلومهرجی بهردهستو گونجاو بهووریاییهوه لهڕادهی حهقیقهتهکهیان بکۆڵرێتهوه. ماناو ناوهرۆکهکهیان نابێت بهدهستکاریکردن. بههۆی تایتڵهوه یاخود نوسینی ژێروێنهوه نه ناشیرین بکرێن وه نهتهزویربکرێن، بهڵگهنامهکان پێویسته وهکوخۆیان پیشانبدرێنهوه، ههموو ههواڵێکی پشتڕاستنهکراوه. دیعایهو مهزهندهکردن پێویسته وهکوخۆی دهستنیشان بکرێت، وێنهی سیمبۆلیی پێویسته بتوانرێت وهکوخۆی بناسرێتهوه وهیاخود بۆناسینهوه ئاسانبکرێت،

٣؛ ههواڵی بڵاوکراوه وهیاخود مهزهندهکراو کهپاشتر وهکو هه‌‌ڵه ئاشکرادهبن. پێویسته ئهو ئۆرگانه ڕۆژنامهگهریهی بڵاویکردۆته‌‌وه بێ هیچ دواکهوتنێک بێ ئهوهی داوایلێبکرێت بهشێوهیهکی گونجاو ڕاستیانبکاتهوه،

٤؛ بۆبهدهستهێنانی ههواڵو زانیاریو وێنه نابێت هیچ مێتۆدێکی نهێنی بهکاربهێنرێت،

٥؛ متمانهی بهڵێنپێدراو پێویسته پارێزگاری لێبکرێت،

٦؛ ههمووکهسێکی ههڵسوڕاو لهکاری ڕۆژنامهگهریدا پێویستهلهسهری ناووناوبانگو ڕاستگۆیی میدیا بپارێزێتو ههروهها نهێنی کارهکهی پارێزگاریلێبکاتو مافی بێدهنگی لهشایهتیداندا بهکاربهێنێتو ناوی کهسانی سهرچاوهی زانیاری بێڕهزامهندی تهواوو ئاشکرای خۆیان نهدرکێنێت،

٧؛ ئهرکی لێپرسراوێتی ڕۆژنامهگهریی لهبهرامبهر بیروڕایگشتیدا دهیسهپێنێت که ههربڵاوکراوهیهکی دهستهی نوسهرایهتی. نابێت بههۆی بهرژهوهندی تایبهتی یاخود بازرگانی لایهنێکی سێههمهوه کاریگهریی لهسهر دروستبکرێت، لێپرسراوانی دهزگای چاپهمهنیو ئهندامانی دهستهی نوسهرایهتی. ئهوجۆره ههوڵانه ڕهتدهکهنهوهو ئاگاداری جیاکردنهوهیهکی ڕوونوئاشکرای نێوان بابهتی نوسهرانی ڕۆژنامهو بڵاوکردنهوه بهمهبهستی دیعایه دهبن،

٨؛ ڕۆژنامه ڕێز لهژیانی تایبهتیو کهشی ناوخۆیی مرۆڤ دهگرێت، بهڵام دهست بۆ سلوکی تایبهتی پهیوهندیدار به بهرژهوهندیی بیروڕایگشتیهوه دهبات. بهوشێوهیه لهوانهیه لهحاڵهتی تایبهتیدا لهڕۆژنامهدا بکهونهبهرباس، لهگه‌‌ڵئهوهشدا پێویسته لهوهبکۆڵرێتهوه کهئاخۆ بههۆی ئهو بڵاوکردنهوهیهوه مافی کهسایهتی خهڵکانیدی نابهشدار زیانی پێنهگهیشتوه،

٩؛ ئهوه پێچهوانهی سلوکو خووڕهوشتی جۆرنالیستانهیه زهعمکردنی بێبناغهو تاوانبارکردن. بهتایبهتی ئهوجۆرانهی سروشتی بریندارکردنی شهرهفیان لهخۆگرتوه بڵابکرێنهوه،

١٠؛ بڵاوکردنهوه بهووشهو وێنه. ئهوانهی که لهوانهیه ههستی دابونهریتیاخود ئاینی کۆمهڵهکهسانێک له فۆرمو ناوهرۆکدا به قووڵی برینداربکهن. لهگهڵ ئهرکی سهرشانی چاپهمهنیدا ناگونجێن،

١١؛ ڕۆژنامهگهریی پهنا ناباتهبهر پیشاندانهوهیهکی نابهجێی ووروژێنهرانهی زهبروزهنگو کاری وهحشیانه، پاراستنی گهنجان لهئاماده‌‌کردنی ڕاپۆرتدا پێویسته لهبهرچاوبگیرێت،

١٢؛ هیچ کهسێک نابێت بههۆی ڕهگهزی نێرومێ یاخود ئهندامبون لهگروپێکی ڕهگهزی دیاریکراودا یان ئێتنی یان ئاینی یان کۆمهڵایهتی وهیاخود گروپێکی ناسیونالهوه بچهوسێنرێتهوه،

١٣؛ ڕاپۆرتنوسین دهربارهی لێکۆڵینهوهو بهدواداچوونی دادگا پێویسته خاڵیبێت لهحوکمدانی پێشوهخت، لهبهرئهوه ڕۆژنامهگهریی خۆی دهپارێزێت. لهپێش دهستپێکردنو لهماوهی خایاندنی ئهوجۆره لێکۆڵینهوانهدا لهپیشاندانهوهو تایتڵ نوسیندا لهههرجۆره حوکمدانێکی پێشوهخت، کهسێکی تاوانبار نابێت پێش حوکمی دادگا وهکو تاوانبار پێشکهش بکرێت، دهربارهی بڕیاری دادگاکان بهبێ بونی بناغهی تهبریرێکی زۆربههێز نابێت پێش ئاشکراکردنیان ههواڵ بڵاوبکرێتهوه.

١٤؛ لهکاتی ههواڵنوسیندا دهربارهی بابهتی پزیشکی پێویسته خۆ لهپیشاندانهوهی نابهجێو ووروژێنهر بپارێزرێت که لهوانهیه ترسێکی بێبناغه یاخود هیوایهکی بێبناغه لای خوێنهر دروستبکهن، ئهنجامی لێکۆڵینهوهکان کههێشتا لهقۆناغه سهرهتاییهکاندان نابێت وهکو ئهنجامی کۆتایی یاخود نزیک کۆتایی پیشانبدرێن،

١٥؛ وهرگرتنو قبوڵکردنی ههمووجۆره دیاریو قازانجێک که لهوانهیه گونجاوبن بۆئهوهی سهڕبهستی بڕیاردانی خاوهن چاپخانهو دهستهی نوسهران کاریگهرییلێبکهن. لهگهڵ ناووناوبانگ‌‌و بێلایهنیو ئهرکیسهرشانی ڕۆژنامهگهریدا ناگونجێت،  ههرکهسێک بۆ بڵاوکردنهوهی ههواڵ یاخود شاردنهوهی ههواڵ بهرتیلوهرگرێت. ئهوا ئهوکهسه بێڕێزانهو پێچهوانهی کارهکهی خۆی جوڵاوهتهوه،

١٦؛ ئهوه نیشانهی ڕاستگۆییو بێلایهنی ههواڵگهیاندنه ئهگهربێتو ئهو ڕهخنهو هۆشداریدانه ئاشکراو بڵاوکراوانهی دهستهی ڕاوێژکاری ڕۆژنامهگهریی ئهڵمانی چاپبکرێن. بهتایبهتی لهو ئۆرگانه ڕۆژنامهگهریهدا که ڕهخنهکهی ئاڕاستهکراوه،

 

****************************************************************

  

ئهم ئامۆژگاریهش لهههمان سهرچاوهدا نوسراوه؛

( جۆرنالیست پێویسته ئهمهبکات؛  زانیاریبداتو ڕهخنهبگرێتو بیروڕا دروستبکات بهفهرمانی هاووڵاتیان کهههموو زانیاریهکیان پێویسته بۆئهوهی بتوانن چاو لهدهسهڵاتداران سوربکهنهوهو له ههڵبژاردنهکاندا بڕیاری ڕاست بدهن، جۆرنالیست لهلایهن دهستورهوه وهکو دهستی ئهمینی هاووڵاتیان خراوهته‌‌گهڕ نهک کهسانی سیاسی)،

 

لهم سهرچاوهیهوه وهرگێردراوه؛

Wolf Schneider, Paul- Josef Raue. Handbuch des Journalismus. veröffentlicht im Rowohlt Taschenbuch Verlag GmbH, Reinbeck bei Hamburg Juni 1998. S 246- 248.

 

 

تێبینی؛

( دهستهی ڕاوێژکاری ڕۆژنامهگهریی بریتیه لهدهستهیهکی ههڵبژێردراوی بێلایهن بۆ چاودێریکردنو ڕێنماییکردنی سهرجهمی ماسمیدیا واته میدیای ئهلکترۆنیو چاپهمهنی، ئهم دهستهیه مافی ڕهخنهگرتنو هۆشداریدانی ههیه بهڵام مافی حوکمدانی نیه ئهگهر بێتو لایهنه ڕۆژنامهگهریهکه داواکهیان پشتگوێ بخات. بهڵام لهم حاڵهتهدا مافی شکاتکردنیان ههیه ).

 

   

 

 



PM:04:47:14/06/2015