د.کەمال کەرکوکی: لیژنەی ئامادەکردنی دەستوری هەرێم یاسایی نییە

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، د. کەمال کەرکوکی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوری هەرێم کە لەلایەن پەرلەمانەوە بە یاسا بڕیاری لەسەر درا، بە نا دەستوری ناوزەد دەکات.

کەمال کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیە رایگەیاند: ئەو لیژنە ٢١ ئەندامییەی دەستور یاسایی نییە.

کەرکوکی لەمیانەی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ( ئێن ئار تی ) دا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پرۆژەی دەستور لەلایەن پەرلەمانی پێشووەوە تەنها یەک ئەندام دەنگی پێنەدا، دواتر چووە بەردەم سەرۆکی هەرێم و ئەویش واژۆی لەسەر کرد تەنها راپرسی مابوو، هەر بۆیە ئەو لیژنەیەی کە ئێستا پەرلەمان دروستی کردووەو ٢١ ئەندامە یاسایی نییە. ( ئەو پێیوایە دەبوایە دەستور رێچکەی یاسایی خۆی بگرتایە، بۆیە ئەو لیژنەیەی دەستور کە تازە دروستکراوە یاسایی نییە).

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوە رای تایبەتی خۆیەتی.

کەرکوکی، ئەم خوولەی پەرلەمانی کوردستانی بەکەم ئەزمون ناوزەد کرد، لەسەر پرۆژەکەی گۆرانیش بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، وتی: هیچ نەبێت رای راستەقینەی ئەوانمان بۆ دەرکەوت.  



AM:12:14:17/06/2015