حكومەت لە سەرجەم قەرزەكانی شەهیدانی شەڕی داعش خۆش بوو

وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە كە حكومەت لە سەرجەم قەرزی پێشینەكانی شەهیدانی شەڕی دژی داعش خۆش بووە.

لە رێنماییەكی نوێدا كە لە ماڵپەری فەرمیی وەزارەتی  دارایی بڵاو كراوەتەوە هاتووە، "ئاماژە بە هەردوو فەرمانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە ٤١٣١ و ٧٦٣٦ كە لە ٧/٣و٢٧/١١/٢٠١٤ دەرچوون، خاڵی یەكەمی رێنماییمان ژمارە یەكی ٣ـی ساڵی ٢٠١٥ـتان رادەگەیەنین كەوا سەرجەم ئەو پێشینانەی لە ئەستۆی شەهیدانی سەنگەری بەرەكانی دژ بە جەنگی تیرۆردان (پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و هاووڵاتیانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی راژەی شارستانی) و قەرزی حكوومی وەكو پێشنەكانی هاوسەرگیری و خانووبەرە و و سندووقی نیشتەجێبوونیان لە ئەستۆیە، لەسەر بودجەی وەزارەتامان پاكتاو دەكرێن".



PM:01:34:18/06/2015