سەرۆکی پەرلەمان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی‌ عێراق‌و هه‌رێم كۆبوه‌وه‌

ئەمرۆ شاندێكی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان كۆبوونەوە‌و د.یوسف محەمەد سادق هەماهەنگی نێوان هەردوو کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پاک‌و بێگەردو بێ کێشە بەپێویست زانی.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٢-٦ د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی سکرتێری پەرلەمان، پێشوازیکرد لە شێ‌ندێکی هاوبەشی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، کە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر هەماهەنگی و ڕێکەوتنێک لە نێوان هەردوو کۆمیسیۆن سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی پەرلەمان وتی "گرنگە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، بێ کێشە‌و پاک‌و بێگەرد بن، بۆ ئەوەی ڕەوتی دیموکراسی لەوڵاتەکەماندا بەرەوپیش بچێت، بۆ هەنگاوی یەکەمی هەڵبژاردنیش پێویستە ناوی تۆماری دەنگدارەن پاکبکرێتەوە."

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکای پەرلەمان، داوایکرد هەردوو کۆمیسیۆن بەشێوەیەکی کرداری هەنگاو بەرەو کاری هاوبەش بنێن و سود لە توانا و ئەزموونی یەکتر لە بواری هەڵبژاردندا وەربگرن.

شاندی هەردوو کۆمیسیۆن، هیوایان خواست هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان و عێراق بێ کێشە و کەموکورتی بێت، بۆ ئەو مەبەستی پێویستیان بە پشتیوانی و هاوکاری حکومەت و پەرلەمان دەبێت.




PM:01:39:22/06/2015