وەرزی گرتن‌و رفاندنی رۆژنامەنووسان دەستیپێکرد

لە سێ رۆژی رابردوودا سێ رۆژنامەنووس دووانیان لەهەولێر لەلایەن ئاسایش و دژە تیرۆرە دەستگیردەکرێن، رۆژنامەنووسێکی تریش لەگەرمیان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت.

بەپێی دوو راگەیاندنی تەلەفزیۆنی پەیامی کۆمەڵی ئیسلامی رۆژی ٦/٢٤ ئاسایشی هەولێر رۆژنامەنووسی کۆمەڵ، دڵشاد هەرتەلی بۆ دوو رۆژ دەرفێنێت و دواتر ئازادی دەکەن، پێشئەوەی ئەم رۆژنامەنووسەی ئەو کەناڵە ئازادبکرێت، ئەمجارە دژە تیرۆر لەهەولێر رۆژنامەنووس ئەحمەد نەبەز لەهەمان کەناڵ دەستگیر دەکەن.

ئەمرۆش دادگای کەلار لەسەر بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەیەکی چاودێری دارایی لەسەر تاپۆی ئەو شارە لە ماڵپەڕی ئاگا پرێس بەمادەی خراپ بەکارهێنانی ئامڕازەکانی پەیوەندیکردن سەرنوسەری ئەو ماڵپەڕە جەلال هۆرێنی دەستگیر دەکەن دەستگیر دەکات.



PM:11:14:25/06/2015