سەركردەیەكی بەعس لە كەركوك دەستگیركرا

سەرۆك وەزیرانی عێراق هەواڵی یەكێك لە سەركردە دیارەكانی حیزبی بەعسی روخاوی بەناوی عەبدولباقی سەعدون لە ناوچەی كەركوك بڵاوكردەوە.

بەپێی هەواڵێكی سكای نیوز، حەیدەر عەبادی لە وتەیەكدا لە رێوڕەسمێكی سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراق رایگەیاند كە دەزگای هەواڵگری توانی عەبدولباقی سەعدون لەناوچەی كەركوك دەستگیر بكات‌و بەرەو بەغدای بگوازێتەوە.

ئەفسەرێكی بەرپرسی لە دەزگای هەواڵگری لەمبارەوە رایگەیاند كە دەستگیركردنی سەعدون پاش ساڵێك لێكۆڵینەوە بووە‌و لە چالاكییەكدا لە شاری كەركوك دەستگیركراوە.

عەبدولباقی سەعدون لەسەردەمی رژێمی پێشوو چەندین پۆستی گرنگ بووە‌و پاش روخانی سەدام، ئەو لە ریزی ئەو كەسانەبوو كە لەلایەن ئەمەریكاوە بەتۆمەتی تاوانی دژە مرۆڤایەتی داواكراو بوو.

حكومەتی عێراق ساڵی 2005 خەڵاتێكی بە بڕی یەك ملیۆن دۆلار بۆ ئەو كەسە دیاریكرد كە زانیاری لەسەر عەبدولباقی سەعدون بدات بە دەستەوە.



AM:08:44:28/06/2015