سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی فەرماندەی ئەرکانی سووپای عێراق، بابەکر زێباری خانەنشین کرد.
وتەبێژی نوسینگەی عەبادی سەعد ئەلحەدیسی بە میدیاکانی راگەیاند: زێباری بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران خانەنشین کراوە. وتەبێژەکە لەسەر ئەم بڕیارە هیچ روونکردنەوەیەکی تری نەدا.
تا ئێستا نەزانراوە کێ دەخرێتە شوێنی زێباری کە پۆستێکی کوردە لەناو سووپای عێراقدا.
لەدوای کۆنترۆڵکردنی شاری رومادی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ٣٠٠ ئەفسەری پایە بەرزی خانەنەشین کردووە.