دکتۆر باهۆز ئەرداڵ کێ یە؟

باهۆز ئەرداڵ لە ساڵی ١٩٦٩ لە شاری حەلەبی سوریا لە دایک بووە، ناوی تەواوی (فهمان حسین).

لە ماوەی ساڵانی خوێندنی دا بە تێکۆشانی بێ وچانی توانی ببێتە یەکێک لە ١٥٠ خوێندکاری پزیشکی لە زانکۆی دیمەشق.

لەو پۆلەی کە خوێندویەتی "بشار الاسد" سەرۆک کۆماری ئەمڕۆی کۆماری سوریا هاو پۆلی بووە.
ساڵانێک دوای بەکۆتا گەیاندنی ئەرکی خوێندن دەکەوێتە ژێرکاریگەری بیری سەرکردەی پارتی کارێکارانی کوردستان عەبدوڵا ئۆچ ئالان و پەیوەندی لەگەڵدا بەستووەو درێژەی بە پەیوەندیە داوە.

 سەرۆک ئاپۆ وای لێکرد تا بە تەواوی پەیوەندی بکات بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە.
پاشان ناوی خۆی لەعەرەبی یەوە گۆڕی بۆ ( باهۆز ئەرداڵ ).

بەرەو پێش چوونو کاروکردەوەکانی لەڕووی پیشەیی وهونەری لەجەنگەکان دا، وای لێ کرد بەخێرایی لەنێو ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەساڵی ٢٠٠٤بۆ٢٠٠٩ببێتە فەرماندەی گشتی هێزی سەربازی ئەو پارتە.

لەماوەی ئەوساڵانەی دا توانی ببێتە ترسێکی گەورە بۆ حکمەتی تورکیا، تا ئەو دەمەی دەوڵەتی تورک گەورەترین خەڵات دیاری بکات بۆ هەر کەسێک بتوانێ دەستگیری بکات.

باهۆز ئەرداڵ ساڵی ٢٠٠٩ بە هاوکاری مراد قەرەیلان وجەمیل بایک لەنێو پارتی کرێکارانی کوردستان توانی باڵێک بەناوی هەڵۆ تێکۆشەرەکان پێک بهێنێت.

دکتۆر باهۆز ئەرداڵ بە گوڵ بژێرکردنی باشترین کەس لەهەموو بەشێکی کوردستان دەستەکەی خۆی بەهێزکرد.

لە چواری فێبرایەری ١٣٨٥دکتۆر باهۆز بەیاوەری دەستە تێکۆشەرەکەی دەڕۆنە نێو شاری خوی لە باشووری ئورمێ، وە لەناوچەیەک بەناوی "جەهەنم درە"جێ گیر دەبێت.

سوپای پاسداران بە شێوەیەک بۆ ئەوەی بێ ئاگا لەداویان خات ناوچەکە دوور پێچ دەکەن و هێرش دەکەن بۆ سەر دەستەکەی دکتۆر باهۆزئەرداڵ و هێزەکەی.

لەئەنجامی ئەو هێرشە قورسو تێک شکاوەی سوپای پاسداران بە سەدان لە سوپای پاسداران لەقوڵایی "جهنم درە" دەکوژرێن و لەنێویاندا  فەرماندار (سعید قهاری) فەرمانداری لەشکری ٣ لەهێزی وشکانی یەکێک بووە لە کوژراوەکان لە گەڵ تێک شکانی کۆپتەرێکی سوپای ئاخوندی.
نەبەردەکەش بە بەخشینی یەکێک لەتێکۆشەرانی دەستەکەی باهۆز ئەرداڵ کە پێش شەهیدبوونی توانی بووی کۆپتەرێک تێک بشکێنێت هاتە تۆمارکردن.

لە دەست پێکی شۆڕشی سوریاو، هێرشی ڕێکخراوی (القاعدە) بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەیاوەری ٢٠٠ لە شەڕڤانەکانی ڕوویان لەڕۆژئاوای کوردستان کردو دەستی بەڕێکخستنی کوردەکانی ئەوێ کرد. 

بۆ ساڵی دوایی لە شاری کۆبانی ئەرکی فەرمانداری جەنگی پێ سپێردرا.

تەنانەت داعش بۆ بەرزکردنەوەی ورەی ڕوخاویان پڕوپاکەندەی ئەوەیان بڵاودەکردەوە کە دکتۆر باهۆزیان لە گۆڕەپانی ئازادی شەهید کردووە، بەڵام هەر زوو دەرکەوت کە درۆ بووە.

بەپێی نووسینەکە "دکتۆر باهۆز ئەرداڵ یەکێکە لە بەرزترین شارەزاترین فەرماندەکانی نێو پەکەکە و کوردستان".

* وەرگێڕانی لە فارسی یەوە بۆ کوردی:
قاسم ئەحمەد
ئاکار کوردی.

سویسرا،٢ی٧ی٢٠١٥ئیڤەردۆن




PM:12:35:03/07/2015