بەڤیدیۆ: پیرۆ شکستی بە پاراگوای هێناو پلەی سێیەمی کۆپا ئەمریکای بەدەست هێنا

لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەمی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٥ ی چیلی ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی پیرۆ و پاراگوای ڕووبەڕووی  یەکبونەوەو لەئەنجامدا هەڵبژاردەی پیرۆ بە دووگۆڵی بێ وەڵام شکستی بە هەڵبژاردەی پاراگوای هێنا.

دوو گۆلەکەی پیرۆ یاریزان" ئەندریا کاریۆ لە خولەکی ٤٨ دا  گۆڵی یەکەمی تۆمار کردوو گێرێرۆ لە خولەکی ٨٩ دا  گۆڵی دووەمی پیرۆ و چوارەمی خۆی لە کۆپا ئەمریکا تۆماری کردوو هەڵبژاردە پیرۆ" یان کردە خاوەنی مەدالیای برۆنزی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٥.

، 

ئا/ شاهۆ فایق



AM:04:49:04/07/2015