سەرۆکی پەرلەمان بە ئاشکرا پرسە گرنگەکەی راگەیاند

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق د. سەلیم جەبوری بە ئاشکرا رایگەیاند : ئێمە حکومەتێکمان هەیە ناتوانێت ئەو زەویانەی داعش لەخەڵکەکەی داگیرکردووە وەربگرێتەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەلیم جەوبری دوێنێ ٧/٤ لە ئاهەنگێکی وەقفی سونیدا لە بەغدا بە راشکاوانە وتی: کاتی ئەوە هاتووە زۆر بە ئاشکراو راشکاوانە قسە لەگەڵ یەکتردا بکەین، کێشەکە گەلێک خاکەکەی داگیرکراوە، حکومەتەکەی ناتوانێت زەویەکانی بۆ وەربگرێتەوەو وا ساڵێک تێپەڕی هیچی نەکرد، ناشتوانێت کەمترین ئاستی ژیانی لە ئاوارەییدا بۆ دابین بکات کە شایستەی ژیان مرۆڤ بێت.

جەبوری نەیشارەدەوە مەترسی خۆی دەربڕی لەوەی کە چیتر ئەم گەلە تەسلیمی ئەو واقیعە سەپێنراوە ببێت و بکەوێت ژێر رێکفی دەسەڵاتی داعشەوەو بەژیان لەسایەی ئەواندا رازی بێت.
 
 جەبوری وتیشی: پرسەکە کێشەی ملیۆنان خەڵکە، رۆژ بەرۆژیش بارودۆخەکە خراپتر دەبێت، کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش هەنگاوەکانی هێندە شەرمنانەیە هیچی لەبارودۆخی خەڵک نەگۆریەوە.

بەپێی هەندێک ئامار ژمارەی ئاوارەکان سێ ملیۆن هاوڵاتین، ئەمەش بە گەورەترین کۆچ دادەنرێت کە هاوڵاتیان لە ناوخۆی وڵاتەکەی خۆیاندا ئەنجامیان دابێت.




AM:09:53:04/07/2015