فازل میرانی بۆمبەکەی تەقاندەوە

سکرتيیری مەکتەبی سیاسی یەکێتی فازل میرانی بۆمبەکەی تەقاندەوەو ئاشکرای کرد پارتی داوای دوو ساڵی تر دەکات بۆ سەرۆکی هەرێم بەم دەسەلآتەی ئێستاوە‌و ئەمەش بەرامبەر پۆستی سەرۆکی عێراقە.

فازل میرانی لە چاوپێکەوتنی کۆتایی هەفتەی تەلەفزیۆی کوردستان دا وتی: خودی پەرلەمان پێشتر بڕیاری دابوو كە ئەو پرسانەی ڕەهەندی نیشتمانییان هەیە دەبێ بە سازان یەكلا بكرێنەوە، نەك بە زۆرینە و كەمینە، چونكە بە گوێرەی تەوافوق كابینەی هەشت پێك هاتووە و سەرۆككۆمار بەر كورد كەوتووە. هاوكات بە هۆی ئەوەی دۆخی ئێستای كوردستان بە قۆناخێكی زۆر هەستیاردا تێپەڕ دەبێت لەبەر زۆر هۆكار، بۆیە پێویستە كێشەكان و پرسەكان بە سازان چارە بكرێن و هەروەها ئەوەی لە 23ـی حوزەیران ڕووی دا، دەرچوون بوو لە سازان و قابیلی قبووڵ نییە.

میرانی لەو چاوپێکەوتنەدا وتی  " ئایا دەكرێ حزبێكی وەك پارتی خاوەن پێگەی جەماوەری و كورسی، پەراوێز بخرێت؟ ئەم كارەیان بەم شێوەیە سەر ناگرێت و دەبێ بە شێوەیەكی مەنتیقی بیر بكەنەوە، نەك عاتیفی".

ئەو بەرپرسەی پارتی وتی: ئێمە لەگەڵ یەكێتی ئیتیفاقمان هەیە، سەرۆكایەتیی كۆمار بەرانبەر سەرۆكایەتیی هەرێمە". میرانی لەدرێژەی لێدوانەکەیدا وتی.

پارتی سەرۆكبوون پڕۆتۆكۆڵی بۆ چییە و سەرۆكی هەرێم كاری كێی تێك داوە؟ هاوكات هەموو كەس نابێت بە (كاك مەسعوود) هەروەك چۆن دكتۆر (فوئاد مەعسووم) نابێـت بە (مام جەلال).



PM:09:45:04/07/2015