ژنە گۆرانبێژی ناسراوی ئیماراتی ئەحلام، گرتەیەكی ڤیدیۆی كچەكانی بڵاودەكاتەوە كە دەبێتە جێی باسی میدیاكان.
ئەحلام لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە گرتەیەكی ڤیدیۆی دوو كچەكەی بڵاودەكاتەوە كە لە فڕۆكەخانە گیراوە و لەكاتی گەڕانەوەیاندان بۆ دوبەی.
ئەحلام لە ڤیدیۆیەكەدا بە هیچ شێوەیەكی ڕوخساری منداڵەكانی پیشان نادات، بەڵكو زومی كامێراكە دەخاتە سەر ئەو زێڕ و ئەڵماس و خشە جۆراوجۆرەی منداڵەكانی كردویانە بەخیانەوە.
ئەم گرتە ڤیدیۆیە هەرایەكی گەورە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دروست دەكات و ئەو هونەرمەندە تۆمەتبار دەكرێت بەوەی بەردەوام دەیەوێت لەڕێی دەرخستنی كەلوپەلی گرانبەهای خۆی و منداڵەكانییەوە سەرنجی خەڵكی ڕابكێشێت.