پێش جەژن کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەکات دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار، ئەمەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا سەرۆکی حکومەت رایگەیاند.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری لەگەڵ رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی عیرفان عەبدولعەزیز، رایگەیاند: پێش جهژن مووچهی مانگی پێنج دابهش دهكهن و ههوڵی ئەوەش دهدهن له مانگی حهوتهوه كێشهی دواكهوتنی مووچه كۆتایی پێ بێت.
ئەم لێدوانەی سەرۆکی حکومەت لەمیانەی سەردانێکی وەفدی پارتی بوو بۆ لای سەرکردەی حیزبەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم.