سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما لە هەڵەیەکی زمانەوانیدا کە لەسەر رێکخراوی داعش قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان دەکرد وتی: ئێمە ڕاهێنان بە هێزەکانی داعش دەکەین. لەبری ئەوەی بڵێت: ئێمە راهێنان بەهێزە عێراقییەکان دەکەین.
ئەم قسەیەی باراک ئۆباما هەر زوو لە ماڵپەڕی کۆشکی سپی کە بڵاوکرایەوە، راستکرایەوە.
ماڵپەڕی ( ئینفور وورز ) ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەمە یەکەمجارە کۆشکی سپی وتەی ئۆبام راستبکەنەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئۆباما هەستی نەکرد کە لە قسەکانیدا هەڵەی کردووە.