ڤیدیۆ...نامە بۆ سەرۆك دەنێرێت و داوای ئەم شتەی لێدەكات

 

ئەستێرەی ئەمریكی پامێلا ئەندرسۆن نامەیەكی كراوە ئاڕاستەی فلادیمێر پۆتنی سەرۆكی ڕوسیا دەكات.

پامێلا ئەندرسۆن كە بەردەوام گرنگی بە مافی ئاژەڵان دەدات، داوا لە سەرۆكی ڕوسیا دەكات ڕێگەی دەریایی باكور لە كەشتییەك دابخات كە بڕێكی زۆر لە گۆشتی نەهەنگی هەڵگرتووە.

ئەندرسۆن لە نامەكەیدا دەڵێت " داواتان لێدەكەم ڕێگری لە كەشتییەك بكەن بە ناوی (Winter Bay) كە بڕێ 1.7 تەن گۆشتی نەهەنگی هەڵگرتووە لە كەناراوەكانی نەرویجەوە بەڕێكەوتووە، سەرجەمی ئەو گۆشتی نەهەنگانەش بەشێوەیەكی نایاسایی ڕاوكراون.

پامێلا ئەندرۆسن گرنگییەكی زۆر بە مافی ئاژەڵان دەدات و بەردەوام چالاكی جۆراو جۆر لەو بوارەدا ئەنجام دەدات، چەند جارێكیش لەپێناو ئاژەڵاندا خۆڕوتكردۆتەوە.


 



PM:05:10:09/07/2015