حەشدی شیعە دەیەوێت چەژن لەفەلوجە بکات‌و داعشیش هێرش دەکات

دوای گەمارۆدانی فەلوجە لەلایەن حەشدی شەعبی و هەوڵی ئەو هێزە بۆ گرتنی فەلوجە تا جەژنی رەمەزان، ئەمڕۆ لەلایەکی ترەوە لە خالیدیەی نزیک حەبانییە، داعش هێرشیکی فراوانی کردۆتە سەر سووپای عێراق.

میدیاکانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەمڕۆ ٧/١٠ فەماندەکانی حەشد بە سەرۆکایەتی هادی ئەلعامری گەیشتنە ناوچەکانی نزیک فەلوجە، هاتنی ئەو بەرپرسانەی حەشد بۆ دانانی نەخشەو دابینکردنی پێداویستییەکانی چوونە ناو فەلوجەوەیە.

لەلایەکی ترەوە ئەم بەیانییە ٧/١٠ چەکدارانی داعش هێرشێکی فراوانیان کردۆتە سەر ناوچەی خالدیە لە نزیک بەنداوی حەبانییەو شەڕێکی قورس لە دەڤەرە دەگوزەرێت.



AM:10:12:10/07/2015